لیستی یاریزانانی لێڤەرپوڵ بۆ چامپیۆنس لیگ

9/4/2019 5:40:00 PM 3574 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی راهێنەری یانەی لێڤەرپوڵی ئینگلیزی لیستی یاریزانە بەشداربوەكانی لە یارییەكانی وەرزی داهاتوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای 2019 بۆ 2020 پێكەشی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا كرد.

پێگەی فەرمی یانەی لێڤەرپوڵی ئینگلیزی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاو كردوە كە بە لیستێك یۆرگن كلۆپ پێشكەشی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپای كردوە.

یۆرگن كلۆپ لە لیستەكەیدا 22 یاریزانی بانگهێشتكردوە لەگەڵ دو یاریزان لە ئەكادمیای یانەكەی، لێڤەرپوڵ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەگەڵ ناپۆلی و سالزبۆرگ و جینك كەتۆتە كۆمەڵەیەكی مام ناوەندەوە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان .. "ئەلیسۆن، ئەلیۆت، فێرمینیۆ، گۆمێز، سەڵاح، هەندەرسۆن، كیتا، لالانا، لونگرین، لۆفرین، مانێ، ماتیپ، میلنەر، ئۆریگی، چامپەرلین، رۆبرتسۆن، ئەدریان، شاكیری، فابینیۆ، ڤان دین بیرگ، ڤان دایك، فیناڵدۆم، ترینت ئارنۆڵد، برۆیستەر، جۆنز، كان، كیلیهەر، لعروسی، لویس".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP