نێوانی بەرشەلۆنە و نێیمار تێكدەچێت

9/4/2019 3:25:00 PM 11419 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە گواستنەوەیی نێیمار داسیلڤا شكستی هێنا، لە ئێستادا ئەو دو لایەنە سەنگەریان لە یەكتر گرتۆتەوەو لە دادگا هەوڵی یەكلاكردنەوەی نێوان كێشەكانیان دەدەن.

بڕیارە دوای سێ هەفتە نێیمار بچێتە شاری بەرشەلۆنەو لە یەكێك لە دادگاكانی ئەو شارەدا شكوا لە دژی یانەی بەرشەلۆنە بەرز بكاتەوە لە پێناو وەرگرتنی شایستە داراییەكانی كە بڕی 26 ملیۆن یۆریە.

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا باس لەوە دەكەن كە نێیمار لە ساڵی 2017 لە كاتی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە، بەڵێنی پێدراوە 40 ملیۆن یۆرۆی وەك پاداشت پێبدرێت، بەڵام تەنها 14 ملیۆنی وەرگرتوەو 26 ملیۆن یۆرۆی پێنەدراوەو ئەو یاریزانەش لە ئێستادا داوای مافی خۆی دەكات.

لەبەرامبەریشدا بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە دەیانەوێت سكاڵا دژی ئەو یاریزانە بەرز بكەنەوەو داوای 75 ملیۆن یۆرۆ لە نێیمار بكەن، چونكە ئەو یاریزانە لە كاتی پەیوەندی كردنی بە یانەی پاریس سان جێرمان رێزی لە مەرجەكانی گرێبەستەكەی نەگرتوە لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP