مۆرینیۆ پێشوازی لە گەڕانەوەی ئێنریكی دەكات

9/3/2019 5:38:00 PM 12084 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆبرت مۆرینیۆی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئیسپانیا كە لە جێگەی ئینریكی كراییە راهێنەری هەڵبژاردەكە، پێشوازی لە گەرانەوەی ئەو راهێنەرە دەكات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر ئەركەكەی.

پێشتر ئینریكی لە حوزەیرانی ڕابردو بەهۆی نەخۆش كەوتنی كچەكەیەوە وازی لە ئەركی راهێنەرایەتی كردنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا هێنا، مۆرینیۆ كە یاریدەدەری راهێنەر ئێنریكی بو لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە متمانەی پێدرا بۆ ئەوەی لە جێگەی ئەو راهێنەرە دەست بەكارەكانی بكات.

مۆرینیۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی.. " نێوانی من و لویس سەرەتا هاوڕێیەتیە، ئەگەر دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئەركەكەی، من پشتگیری دەكەم و وەك پێشتر دەبمەوە یاریدەدەری".

مۆرینیۆ وتیشی.. "ئەم هەفتەیە بۆ لویس قورس بو، هیوادارم بتوانێت لەو دۆخە پر خەم و پەژارەیەی دەربچێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە ئامادەی هەمو شتێكین لە پێناو ئەو هاوڕێیەمان".


نیشانەکردن :

#ئیسپانیا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP