ڤیدیۆ.. ئینتەرمیلان لە دەرەوەی یاریگەی خۆی سەركەوتنی تۆماركرد

9/2/2019 9:59:00 AM 2359 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی دوەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی كالیاری لە نێو یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی ئینتەرمیلان وەستاییەوە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی میوان دەستپێشخەربون لە تۆماركردنی گۆڵ و لە خولەكی (27)ی یارییەكەدا لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی ئینتەرمیلان تۆماركرد.

لەگەڵ دەستپێكردنەوەی نیوەی دوەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی كالیاری فشارێكی بەهێزیان خستە سەر گۆڵی یانەی ئینتەرمیلان و دوای تێپەرینی تەنها پێنج خولەك گۆڵی بەرامبەریان تۆماركردەوە، لە رێگەی جواو بیدیۆ گلفاو، بەڵام كوڕانی كۆنتی كۆڵیان نەداو لە رێگەی لۆكاكۆی هێرشبەری نوێی یانەكەیانەوە و بە لێدانی سزا بە خولەكی (72) گۆڵی پێشكەوتنیان تۆماركرد.

سەرئەنجام یارییەكە لە بەرژەوەندی ئینتەرمیلان كۆتاییهات بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ و كوڕانی كۆنتی لە دوەم یاریی خۆیاندا سەركەوتنیان تۆماركرد و شەش خاڵیان كۆكردۆتەوەو پێشەنگی خولەكەیان گرتوە.

نوێترین ڕیزبەندی یانەكانی خولی ئیتاڵیا..


نیشانەکردن :

#ئینتەر #سێریا ئەئ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP