فیفا سبەی ناوی پاڵێوراوەكان بۆ باشترینەكانی جیهان ڕادەیەگەیەنێت

9/1/2019 5:36:00 PM 6655 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یەكێتی تۆپی پێی جیهان ( فیفا) سبەی لیستی کۆتایی پاڵێوارەکان بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترینەکانی جیهان ڕادەگەیەنێت، کە بڕیارە لە ئاهەنگێکدا لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا لە 23ـی ئەم مانگەدا ناوی براوەكان ئاشكرابكرێت.

بە شێوەیەكی گشتی فیفا بۆ سەرجەم ئەو خەڵاتانەی دەیبەخشێت ناوی پاڵێوراوەكان ئاشكرادەكات، كە خەڵاتەكان بۆ باشترین یاریزان و راهێنەرە، لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان، کە بەدەنگدان لەلایەن کاپتن، راهێنەر و بەشێکی رۆژنامەوانان و هاندەران لە هەمو جیهانەوە دیاریدەكرێت.

جگە لە باشترینەکان، فیفا ناوی ئەو پاڵێوراوانەش ئاشکرادەکات، کە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز، لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان، خەڵاتی پوشکاش بۆ جوانترین گۆڵ و باشترین هاندەرانی نێو یاریگە رادەگەیێنێت.

دوای لیستی پاڵێوراوەکان لە سێ کەس پێکدێت و ئەو سێ کەسە رکابەری یەكەتر دەكەن بۆ ئەوەی یەكێكیان ببێتە خاوەنی خەڵاتی فیفا.


نیشانەکردن :

#باشترین #فیفا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP