هەرگیز لەدوای جیم ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە

9/1/2019 4:22:00 PM 3850 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

وەرزش کردن و رۆیشتن بۆ هۆڵەکانی لەشجوانی زۆرجار کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی، بەڵام ئەگەر لەدوای ئەنجامدانی جیم رێنماییەکانی لەشجوانی جێبەجێ نەکەیت وەرزشەکەت بێسود دەبێت، بۆیە باشترە لەم هەڵانە دوربکەویتەوە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتر بەدەست بهێنیت.

یەکەم: هەرگیز دوای یاری پشویەکی بێجوڵە وەرمەگرە، وەکو ئەوەی سەیری تەلەفزیۆن بکەیت، یان لە جێگایەکدا پاڵبکەویت، بەڵکو هەندێک چالاکی بچوک ئەنجام بدە بۆ ئەوەی جەستەت بجوڵێت، یاری کردن لەگەڵ منداڵ یان کردنی ئیشەکانی ماڵەوە بیرۆکەیەکی باش دەبێت.

دوەم: دوای جێم وزەیەکی زۆرت بەکارهێناوە، ماسولکەکانت پێویستیان بەوە هەیە خۆراکیان پێ بدرێت، هەوڵبدە پێش تێپەرینی 30 خولەک ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین و کالسیۆم، خواردنی میوە، گۆشت، شیر هه‌ڵبژاردنیکی گونجاون.

سێیەم: هەرگیز لەبیری مەکە لە كاتی وەرزشکردن ئاو بخۆیتەوە، بۆ ئەوەی توشی وشکبونەوەی جەستە نەبیت، دوربکەوە لە خواردنەوە وزە بەخشەکان، ئاساییە پێش جێم بیخۆیت، بەڵام دواتر زیانی دەبێت.

چوارەم: لە کاتی وەرزشکردن بەهۆی جوڵەی بەردەوامەوە پلەی گرمی لەش بەرز دەبێتەوە و هەست بە سەرما ناکەیت، بۆیە دوای ئەوەی لە جێم تەواو بویت باشترە جلێکی گەرم بپۆشیت بۆ ئەوەی لە کاتی نزم بونەوەی پلەی گەرمی جەستەت نەخۆش نەکەویت.

پێنجەم: دوای جیم پێویستە گەرماو بکەیت، جگە لەوەی بۆ پاکوخاوێنی گرنگە دەبیتە هۆی زو چابونەوەی برینەکانی جەستەو خاوبونەوەی ماسولکەکان.

شەشەم: هەرگیز خۆت توشی سترێس مەکە دوای جیم، چونکە کار لەسەر چالاکی جەستەت دەکات، باشترە دوای جیم کات لەگەڵ خێزان و خۆشەویستەکانت بەسەر بەریت یان پیاسەبکەیت.

حەوتەم: ئەگەر بۆ دروستکردنی ماسولکە دەرۆیت بۆ هۆڵەکانی لەش جوانی پێویستە بە تەواوەتی لە مادە کحولیەکان دوربکەویتەوە، چونکە رێگری دەکەن لەگەشەکردنی ماسولکەکانی جەستە.

هەشتەم: لە کاتی هەستکردن بە گرژی ماسولکەکان دوربکەوە لەبەکارهێنانی دەرمان، باشترە هەندێک مەساج بکەیت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP