شۆفێرێك لەكاتی پێشبڕكێدا گیانی لەدەستدا

9/1/2019 4:04:00 PM 1391 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەنتوان هۆبیرت، شۆفێری پێشبڕكێی فۆرمۆلا2 لەكاتی پێشبڕكێی نازناوی گەورەی بەلجیكا گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییە بڵاوكراوەكان، ئۆتۆمبێلەكەی هۆبیرت لەگەڵ ئۆتۆمبێلی شۆفێری ئەمریكی (خوان مانوێل كریلا) پێكیانداداوە و دەستبەجێ دوای روداوەكە ئەو شۆفێرە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

ئاماژە بەوەشكراوە لە دوای روداوەكە بەرپرسانی پێشبڕكێی فۆرمۆلا2 رایانگەیاندوە كە پێشبڕكێكەیان راگرتوە و ئەنجامیش نادرێتەوە.

ئەنتوان هۆبیرت یەكێكە لە یاریزانە پێشكەوتوەكانی پێشبڕكێی فۆرمولا2، لە ساڵی 2018 نازناوی GP3 بەدەستهێناوە، لە ساڵی 1996 لە شاری لیۆنی فەرەنسا لەدایك بوە، ئۆتۆمبێلەكەی ژمارە 18 بوەو تاكو ئێستا دوجار نازناوی فۆرمۆلا2ی بەدەستهێناوە.

 

لە تەمەنی 22 ساڵیدا لە كاتی پێشبڕكێی نازناوی گەورەی بەلجیكا گیانی لەدەستدا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP