ڤان دایك بەسەر مێسی و ڕۆناڵدۆ سەركەوت

8/29/2019 8:45:00 PM 7262 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری مۆناکۆی فەرەنسا مەراسیمی راکێشانی تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدراو پاشان ڤێرجل ڤان دایکی هۆڵەندی وەك باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاریكرا.

ڤان دایکی هۆڵەندی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵدا بوە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی رابردو، لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەنداشدا پلەی دوەمی جامی نەیشن لیگیان بردەوە.

ئالیسۆن بیکەری گۆڵپارێزی یانەی لیڤەرپول بە باشترین گۆڵپارێز دەستنیشانکرا.

لیۆنێل مێسی بە باشترین هێرشبەری چامپیۆنس لیگ دیاریکرا. 

فرێنکی دی یۆنگ بووە باشترین یاریزانی هێڵی ناوەڕاست. 

لوسی برۆنزی ئینگلیزی بە باشترین یاریزانی خانمان لە ئەوروپا دەستنیشانکرا.


نیشانەکردن :

#باشترین #چامپیۆنس لیگ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP