لیڤاندۆڤسكی گرێبەستەكەی نوێ كردەوە

8/29/2019 3:25:00 PM 1045 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێكردەوە.

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئەڵمانیا باس لەوە دەكەن كە ئەمرۆ بەرپرسانی یانەی باین میونشن گرێبەستی لیڤاندۆڤسكی نوێ دەكەنەوەو پاشان بە شێوەیەكی فەرمی ئاشكرایدەكەن.

گرێبەستی ئەو یاریزانە تا هاوینی ساڵی 2023 نوێكراوەتەوە كە ئەو كات تەمەنی ئەو هێرشبەرە پۆڵەندییە دەگاتە 34 ساڵ.

پێشتر لیڤاندۆڤسكی گرێبەستەكەی لەگەڵ بایرن میونشن تاوەکو 2021 بو، کە لە هاوینی 2014 بە گرێبەستێکی ئازاد لە بۆروسیا دۆرتموند چووەتە ئەو یانەیە.

لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ بایرن میونشن لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 246 یاریی ئەنجامداوە، 197 گۆڵی کردوە و 47 ئاسیستی هەبوە، بەمدوایانەش ڕەخنەی زۆری ئاڕاستەی كاربەدەسانی یانەكەی كرد، بەوەی كە كار بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ ناكەن بۆ یانەكە.

 


نیشانەکردن :

#بایرن میونشن #گرێبەست

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP