نیمار بەشداری زنجیرە فیلمێکی بەناوبانگ دەکات

8/29/2019 2:44:00 PM 1869 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

نێیمار رایگەیاند کە بەشداری لە زنجیرە فیلمی "la casa de papel" دەکات.

یاریزانی پاریس سانجیرمان "نێیمار جەی ئار" لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرام رایگەیاند کە بەشداری لە زنجیرە فیلمی "la casa de papel" دەکات، دەڵێت، "خەریکە دەگەم بە خەونەکەم و دەبمە بەشێک لە زنجیرە تایبەتەکەم".

کاستی زنجیرە فیلمەکە بە بەشداری کردنی نیمار خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی، نێیمار بە ناوی کارئەکتەری "جواو" بەشداری زنجیرەکە دەکات.

نێیمار دا سیلڤا سانتۆس جۆنیۆر له‌ 5ی فێبریوەری 1992 له‌ شاری‌ "مۆجی‌ داس كروزس" له‌ وڵاتی‌ به‌ڕازیل له‌ دایك بوه‌، یاریزانی‌ تۆپی‌ پێی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌ڕازیلە، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ خولیای‌ تۆپی‌ پێ‌ هه‌بوه‌ و به‌ڕایی‌ زۆربه‌ی‌ شاره‌زایانی‌ وه‌رزشی‌ و چاودێرانی‌ تۆپی‌ پێ‌ وه‌ چاوه‌ڕوانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌شتری لێده‌كرێت ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌و ئاسته‌ به‌رزو سه‌رنج راكێشه‌ كه‌ له‌ یاریگەدا پێشكه‌شی‌ ده‌كات، تائێستا بەشداری چەند فیلمێکی بەناوبانگی کردوە.


نیشانەکردن :

#تۆپی پێ #نێیمار

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP