ئەمرۆ داهاتوی ئیكاردی یەكلادەكرێتەوە

8/27/2019 6:25:00 PM 3239 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پێگەی كاڵچۆ مێركاتۆی ئیتاڵی ئاشكرایكردوە كە ئەمرۆ كۆبونەوەیەك لە نێوان واندا نارای بەرێوبەری كارەكانی ماورۆ ئیكاردی و پیپی ماورۆتای بەرێوبەری وەرزشی یانەی ئینتەرمیلان ئەنجام دەدرێت، لە پێناو یەكلاكردنەوەی چارەنوسی ئەو یاریزانە پێش كۆتایی هاتنی مێركاتۆی هاوینە.

پێشتر ئیدارەی یانەكە ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییەیان ئاگاداركردەوە لەوەی كە ئەنتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنەر پشت بە تواناكانی ئەو یاریزانە نابەستێت و پێویستە یانەكە جێبهێڵێت.

ماورۆ ئیكاردی دەیویست ڕو لە یانەی یۆڤانتۆس بكات بۆ یاریكردن، بەڵام بەرپرسانی یانەكەی بەهۆی ئەو ناكۆكیانەی لەگەڵ یۆڤانتۆس هەیانە، كاریان بۆ ئەوە دەكرد ئیكاردی بدەنە یانەی ناپۆلی و ڕۆما.

پێگەی كاڵچۆ مێركاتۆ لە بارەی داهاتوی ئەو یاریزانەوە ئاشكرایكردوە، كە ئەمرۆ كۆبونەوەیەك لە نێوان واندا نارا و پیپی ماورۆتا و ستیڤن چانگ و ماورۆ ئیكاردی ئەنجام دەدرێت و بڕیاری كۆتایی لە بارەی چارەنوسی ئەو یاریزانەوە دەدرێت.


نیشانەکردن :

#ئینتەر

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP