یانەكانی ڕیزبەندی یەكەمی چامپیۆنس لیگ ئاشكرابو

8/27/2019 1:51:00 PM 29080 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەشێوەیەکی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا پۆلێنی یەکەمی یانە بەشدارەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی نوێ ئاشکراکرد.

ماڵپەری فەرمی چامپیۆنس لیگ ناوی ئەو یانانەی بڵاوكردەوە كە بە یەكەمی گروپەكان دانرون بۆ تیروپشكی وەرزی نوێ، كە یانەی لیڤەرپوڵی پاڵەوانی وەرزی رابردوی ئەو پاڵەوانێتیە یەكێكە لەو یانانەی كە سەرەوەی كۆمەڵەیەكی تیرو پشكەكە دەگرێت.

پۆلێنی ئەو یانانەی سەری كۆمەڵەكان پێكدێنن بەمشێوەیەیە.. (لیڤەرپول، چێڵسی، بەرشەلۆنە، مانچستەر سیتی، یوڤانتوس، بایرن میونشن، پاریس سان جێرمان، زینیت سانپێرسبورگ).

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رابکێشرێت، رۆژی 16 و 17ـی مانگی داهاتوو رکابەرییەکانی خولەکە دەستپێدەکەن، جگە لە تیروپشكەكەش خەڵاتی باشترین یاریزانانی ئەوروپاش دابەشدەکرێت.


نیشانەکردن :

#چامپیۆنس لیگ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP