ڕۆژنامەیەك ڕۆنالدۆی نوێی ریاڵ مەدرید ئاشكرادەكات

8/25/2019 2:37:00 PM 9285 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەكانی ئیسپانی پەسنی تواناكانی كەریم بەنزیمای یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەكەن كە لە یاریی شەوی رابردوی یانەكەیدا بەرامبەر یانەی بەلەد وەلید سەركەوتو بو لە تۆماركردنی گۆڵێك بۆ یانەكەی و یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردو یانە كۆتاییهات.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی لە ژمارەی ئەمرۆیدا ئاماژەی بەوە كردوە كە كەریم بەنزیمای هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە تەنها هێندەی نیوەی یاریزانانی یانەكەی رۆڵی هەبوە لەو یارییانەی یانەكەی ئەنجامیداوە.

رۆژنامەكە باس لەوە دەكات، لەو كاتەوەی زیدان گەڕاوەتەوە یانەی ریاڵ مەدرید و لەو یارییانەی ئەنجامیداوە یانەی شاهانە چەند گۆڵی تۆماركردبێت، نیوەی ئەو گۆڵانە كەریم بەنزیما تۆماری كردوە، لە كۆی 20 گۆڵی ئەو یانەیە هێرشبەرە فەرەنسییەكە 10 گۆڵی تۆماركردوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە بەنزیما لەگەڵ ئەوەی لە یارییەكانی ئەو وەرزە رۆڵێكی كاریگەری هەیە، لە وەرزی ڕابردوش دوای رۆیشتنی كریستیانۆ ئەو یاریزانە 30 گۆڵی بۆ یانەكەی تۆماركردوە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەكان.

ئەم ژمارانەش بۆتە هۆكاری ئەوەی كە رۆژنامەی ماركا ئەو ئەستێرە فەرەنسییە بە رۆناڵدۆی نوێی یانەی شاهانە ناوزەند بكات.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #رۆناڵدۆ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP