دیبالا لە بارەی داهاتویەوە بڕیاری كۆتایدا

8/22/2019 5:31:00 PM 2656 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكردوە، كە كۆمەڵێك هاندەری یانەی یۆڤانتۆس چونەتە بەردەم ئۆتۆمبێلەكەی دیبالا و داوایان لەو یاریزانە كردوە لە ریزەكانی یانەی یۆڤانتۆسدا بمێنێتەوە و یانەكە جێنەهێلێت.

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی تاكە یانەكە كە خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە نیشانداوە، دوای ئەوەی هەردو یانەی مانچستەر یونایتد و تۆتنهامی ئینگلیزی شكستیان هێنا لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی یانەكانیان.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت ئاشكرایكردوە، لە كاتی كۆبونەوەی ئەو هاندەرانە لەبەردەم ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەی ئەو یاریزانە، یەكێك لە هاندەرەكان قسەی لەگەڵ دیبالا كردوە و داوای لەو یاریزانە كردوە كە بەمنزیكانە یانەكە جێنەهێڵێت، دیبالاش وەڵامی داوەتەوەو جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە یانەی یۆڤانتۆس جێناهێڵێت و لە یاریكردن بۆ ئەو یانەیە بەردجەوام دەبێت.

وەك سەرچاوەكە باسی دەكات هۆكاری جەختكردنەوەی دیبالا لە یانەی یۆڤانتۆس بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە ئامادە نیە رو لە یانەی پاریس سان جێرمان بكات و مانەوەی لە یانەی یۆڤانتۆس هەڵدەبژێرێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP