لۆكاكۆ باسی مۆرینیۆ دەكات

8/22/2019 3:43:00 PM 2703 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆمێلۆ لۆكاكۆی بەلجیكی و یاریزانی پێشوی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی باس لە رۆژانەی دەكات كە لە ژێر سەرپەرشتی مۆرینیۆ یاریكردوە.

لۆكاكۆ و مۆرینیۆ پێشتر لە یانەی چێڵسی بەیەكەوە بون، بەڵام ئەو راهێنەرە ئەو یاریزانەی ناچار كرد بۆ ئەوەی ریزەكانی یانەی چێڵسی بە جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی ئیڤەرتۆنەوە بكات، بەڵام جارێكی دیكە لە یانەی مانچستەریونایتد یەكیان گرتەوەو پەیوەندی نێوانیان گۆڕانكاری بەسەرداهات.

لۆكاكۆ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ وتی.. "مۆرینیۆ لەگەڵ هەر یاریزانێك بە شێوەیەكی جیاواز ڕەفتاری دەكرد، جیاوازییەكی زۆر هەبو لەنێوان من و مۆرینیۆدا، بەڵام لە راستیدا زۆرم خۆش دەوێت و زۆر سەرسامم بە كەسایەتی مۆرینیۆ". 

لۆكاكۆ لە مێركاتۆی ئەمساڵدا ریزەكانی یانەی مانچستەر یونایتدی بەجێهێشت و پەیوەندی بە یانەی ئیتەرمیلانی ئیتاڵییەوە كرد و لە ژێر سەرپەرشتی كۆنتی راهێنەر دەستی بە ئامادەكاری كردوە بۆ یارییەكانی وەرزی نوێی خولی یانەكانی ئیتاڵیا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP