كۆبۆ ریاڵ مەدریدی جێهێشت

8/22/2019 2:03:00 PM 7271 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكرد، كە تاكیفۆسا كۆبۆی ژاپۆنی بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی یەك وەرز لە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە پەیوەندی بە یانەی مایۆركا كرد.

رۆژنامەی ماركا ئەمرۆ پێنج شەممە ئاشكرایكردوە، كۆبۆ ئێستا لە مایۆركایە بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و لە چەند كاتژمێری داهاتوشدا بە شێوەیەكی فەرمی گواستنەوەی ئەو یاریزانە ڕادەگەیەنرێت.

كۆبۆ لە مێركاتۆی ئەمساڵ و لە یانەی ئێف سی تۆكیۆی ژاپۆنییەوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كردو بەشداری چەند یارییەكی دۆستانەی كرد لەگەڵ یانەی شاهانە و بە ئاستێكی بەرز لە یارییە ئامادەكارییەكانی یانەی ریاڵ مەدرید دەركەوت.

هۆكاری رۆیشتنی ئەم یاریزانە لەسەر داوای زیدانی راهێنەر بوەو ئەو ڕاهێنەرە فەرەنسییە دەیەوێت كۆبۆ بە رۆیشتنی ئەزمونی زیاتر پەیدا بكات و ساڵی داهاتو بیگەڕێنتەوە یانەكەو بە شێوەیەكی سەرەكی پشت بە تواناكانی ببەستێت.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #زێدان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP