كلۆپ .. دەمەوێت ببمە ڕاهێنەری ئەم یانەیە

8/22/2019 1:06:00 PM 27118 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لێڤەرپوڵی ئینگلیزی بە لێدوانێكی هاندەرانی یانەی لێڤەرپوڵی ئینگلیزی نیگەران دەكات و ئەو یانەیە دیاریدەكات كە ئارەزوی ئەوە دەكات ببێتە راهێنەریان.

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی لە كێبركێكانی پاڵەوانێتیەكانی وەرزی ڕابردو سەركەوتو لە ئاشتكردنەوەی یانەی لێڤەرپوڵ بە نازناوەكان و توانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ یانەی بەدەستبهێنێت و پاشان جامی سوپەری ئەوروپیشی بەدەستهێنا، كە بەم كارەی بە تەواوی خۆی لای هاندەرانی یانەی ریدز خۆشەویست كرد.

كلۆپ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (بێڵد)ی ئەڵمانی وتی.. " دەمەوێت لە داهاتودا ببمە راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، یاخود یانەی بایرن میونشن، یان بگەڕێەوە بۆ یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند، هەرچەندە دەمەوێت تا كۆتایی هاتنی ژیانی وەرزشیم لەگەڵ یانەی لێڤەرپوڵ بەردەوام بم".

كلۆپ باسی لەوەش كرد كە هیچ بیرۆكەیەكی دیاریكراوی نیە بۆ داهاتوی، بەڵام ئەوەشی نەشاردەوە كە دەیەوێت لەسەر ئەو ئاستەی ئێستای بەردەوام بێت لەگەڵ یانەی لێڤەرپوڵ بۆ ماوەی دو یان سێ ساڵی دیكە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە داهاتودا دەردەكەوێت كە بڕیاری ئەو راهێنەرە بەرەو كام یانە دەبێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP