كریستیانۆ.. سەرسامم بە مێسی

8/22/2019 12:04:00 PM 5901 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ستایشی ئاستی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەكات و دەڵێت.. "بە راستی من سەرسامم بە مێسی".

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئەو ئەستێرە پورتوگالییە لە بارەی مێسیەوە دەڵێت.. " گومان لەوەدا نیە كە زۆر سودم لەو كێبركێیە بینیوە كە لە نێوان من و مێسیدا هەبوە، وە ئەو یاریزانە بوەتە هۆكاری ئەوەی من ببمە باشترین یاریزان، كە ئەمە پێچەوانەكەشی ڕاستە".

كریستیانۆ دەشڵێت.. " بەردەوام من هەوڵم دەدا بۆ ئەوەی لە بەدەستهێنانی نازناوەكان پێش ئەو یاریزانە بكەوم، مێسیش بە هەمان شێوە كاری بۆ ئەوە دەكرد، بە راستی من زۆر سەرسامم بە كاروانی وەرزشی ئەو یاریزانە و كاتێكیش ئیسپانیام بە جێهێشت بە راستی زۆر نیگەران بوم، چونكە رێزم لەو كێبركێیە دەكرد كە لە نێوانماندا هەبو".

لە كۆتایدا رۆناڵدۆی پورتوگالی وتی.. " تا ئێستا ڕوی نەدواە من و مێسی پێكەوە نان بخۆین، بەڵام هیچ كێشەیەك لەوەدا نابینم و بۆچی لە داهاتودا پێكەوە نانێك نەخۆین؟".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP