ریڤاڵدۆ.. پێمخۆشە نێیمار لەگەڵ یۆڤانتۆس ببینم

8/21/2019 11:25:00 PM 9088 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ریڤاڵدۆی بەرازیلی و یاریزانی پێشوی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێی وایە كە رۆیشتنی كۆتینیۆ لە یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی دڵخۆش نەبونی ئەو یاریزانە بوە لە یانە كەتەلۆنییەكە.

ڕیڤاڵدۆ لە بارەی رۆیشتنی ئەو یاریزانەوە وتیشی.. " كۆتینیۆ هەستی بە بێهواییەكی زۆر دەكرد، لەگەڵ ئەوەشدا نەیدەتوانی لە پێگەی سەرەكی یانەكە جێگەی خۆی بكاتەوە، ئەمەش بوە هۆكاری ئەوەی ئەو یاریزانە متمانەی بەخۆی نەمێنێت و هەست بە دڵخۆشی نەكات لەو یانەیە".

ئەو یاریزانەی پێشوی بەرشەلۆنە باسی لەوەشكرد.. " ئاسان نیە بۆ یانەیەك كە هەمو هیواكانی لەسەر لیۆنێل مێسی هەڵچنیبێت، لە كاتێكدا چەند یاریزانێكی دیكە لە یانەكەدا بونی هەیە و دەرفەتی بەرەو پێشچونیان بۆ نارەخسێت، هەربۆیە كۆتینیۆ نەیتوانی لەوە زیاتر دان بە خۆیدا بگرێت".

لەبارەی گەڕانەوەی نێیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە، ڕیڤاڵدۆ وتی.. " گەڕانەوەی ئەو یاریزانە گرێبەستێكی باشە بۆ یانەی بەرشەلۆنە، دڵنیام لەوەی ئەو یاریزانە جارێكی دیكە دەتوانێت دڵی هەموان بەدەستبهێنێتەوە".

لە كۆتایدا ئەو ئەستێرە بەرازیلییە وتی.. " باشترین شت لە ئێستادا بۆ نێیمار دوركەوتنەوەیە لە یانەی پاریس سان جێرمان، وە من پێم خۆشە ئەو یاریزانە بە درێسی یۆڤانتۆسەوە ببینم".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP