نێیمار لە ریاڵ مەدرید نزیكە

8/20/2019 6:14:00 PM 16208 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

باوكی نێیمار كە بەرێوبەری كارەكانی كوڕەكەیەتی بەڕەفتارێكی تەواوی ڕاگەیاندنەكانی سەرسامكردو هێندەی دیكە گومان لەسەر داهاتوی كوڕەكەی دروستدەكات و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام فۆڵۆی كاپتنی یانەی ریاڵ مەدرید سێرجیۆ ڕامۆس دەكات.

نێیمار داسیلڤا لە ئێستادا بۆتە جێگەی بایەخ و گرنگی لای زۆرێك لە میدیاكانی جیهان، چونكە ئەو یاریزانە دەیەوێت یانەی پاریس سان جێرمان بەجێبهێڵێت و چەندین یانە لەسەر هێلێن لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی یانەكەیان.

یانەی بەرشەلۆنە یەكێكە لەو یانانەی كە گرنگیەكی زۆر دەدات بە گواستنەوەی نێیمار بۆ ریزەكانی یانەكەی و دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ یاریگەی كامپ نۆ بگێڕێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرایكردوە كە ئەو یاریزانە لە پەیوەندی كردنی بە یانەی ریاڵ مكەدریدی ئیسپانییەوە نزیكە، چونكە ئەمرۆ باوكی نیێمار ئینستاگرامی رامۆسی فۆلۆ كردەوە، كە ئەمەش ئاماژەیە بۆ نزیكبونەوەی ئەو یاریزانە لە یانەی ریاڵ مەدرید.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە باوكی ئەو یاریزانە پێشتر فۆڵی كاسمێرۆ و ڤینیسیۆس جۆنیۆری كردوە، بەڵام ئەو یاریزانانە بەرازیلین و هاوڕێی نێیمارن، بەڵام فۆڵۆكۆدنی ڕامۆس لەم كاتەدا گومەنەكان لەسەر داهاتوی نێیمار زیاتردەكات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP