سۆڵشایەر دەنگۆی رۆیشتنی ئەستێرەیەكی پشت ڕاستدەكاتەوە

8/20/2019 12:02:00 PM 6971 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سۆڵشایەری راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد بە شێوەیەكی فەرمی رۆیشتنی ئەلێكسیس سانچێزی هێرشبەری یانەكەی ڕاگەیاند لە كۆتایی مێرككاتۆی ئەم هاوینەدا.

سانچێزی تەمەن 30 ساڵ لە زستانی ساڵی 2018 بە گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕپێكردن لە یانەی ئارسناڵەوە پەیوەندی بە یانەی مانچستەریونایتدەوە كرد، بەڵام تائێستا ئەو یاریزانە نەیتوانیوە لەگەڵ شەیتانە سورەكان ئاستی ڕاستەقینەی خۆی پێشكەش بكات و بە درێژی وەرزی رابردو تەنها چوار گۆڵ تۆماربكات.

رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردوە كە ئەو هێرشبەرە نزیكە لە گەڕانەوەی بۆ خولی یانەكانی ئیتاڵی و پەیوەندی دەكات بە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی.

سۆڵشایەری راهێنەری یانەی مانچستەریونایتد لە لێدوانێكیدا بۆ تۆری سكای سپۆرتس.. چواردە رۆژمان لە پێشە بۆ ئەوەی كۆتایی بێت بە مێركاتۆی هاوینە لە ئەوروپا، ئەمەش دەرفەتێكی باشە بۆ ئەوەی سانچێز یانەكەی گونجاو هەڵبژێرێت و ریزەكانی یانەكەمان بەجێبهێڵێت.

ئەو راهێنەرە وتیشی.. لە ئێستادا چەند یانەیەك گرنگی بە گواستنەوەی سانچێز دەدەن، بەڵام نازانم داهاتوی لە كام یانە دەبێت.

سانچێز گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد لە هاوینی ساڵی 2022 كۆتایی دێت. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP