ریبێری بەرەو خولی ئیتاڵی

8/20/2019 11:11:00 AM 1470 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

فرانك ریبێری یاریزانی پێشوی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەگەڵ ئەوەی زۆرێك لە یانەكانی چین و قەتەر و سعودییە گرێبەستیان پێشكەش كرد، بەڵام ئەو ئەستێرە فەرەنسییە پەیوەندی بە یانەكەی ئیتاڵییەوە كرد و روی لە كاڵچۆ كرد.

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكردوە، كە بە شێوەیەكی تەواوەتی یانەی فیۆرەنتینا لەگەڵ ریبێری گەیشتۆتە ڕێككەوتن و ئەو یاریزانە پەیوەندی بە ریزەكانی ئەو یانە ئیتاڵییەوە دەكات.

وەك سەرچاوەكان باسی دەكەن گرێبەستی ئەو ئەستێرە فەرەنسییە بۆ ماوەی دو ساڵە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەكە و ساڵانە ئەو یانەیە چوار ملیۆن یۆرۆ وەك موچە دەدەن بەو یاریزانە.

ریبێری لە كۆتایی وەرزی ڕابردو گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن كۆتایی هات، دوای كۆتایهاتنی گرێبەستەكەشی چەند یانەیەكی سعودییەو چین و قەتەر هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان دەدا، بەڵام دواجار ریبێری خولی ئیتاڵی هەڵبژارد بۆ یاریكردن.  


نیشانەکردن :

#بایرن میونشن

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP