یۆڤانتۆس ئەستێرەیەكی گەورە دەكاتە سوپرایز بۆ هاندەرانی

8/20/2019 9:57:00 AM 23875 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو یانەی یۆڤانتۆس دەچێتە نێو كێبرێی بەدەستهێنانی نێیمار داسیلڤای بەرازیلی و دەیەوێت بە هۆی پێدانی یاریزانێكەوە ئەو هێرشبەرە بەرازیلیە بگوازێتەوە بۆ یانەكەی.

تۆڕی گڵۆبۆ سپۆرتی بەرازیلی ئاشكرایكردوە، كە یانەی یۆڤانتۆس یەكێكە لەو یانانەی چوەتە نێو كێبركێكانی بەدەستهێنانی نێیمار داسیلڤا و دەیانەوێت گفتوگۆكانیان لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان دەستپێبكەن لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس دەیانەوێت بەپێدانی دیبالا و بڕێك پارە بەرپرسانی یانە فەرەنسییەكە ناچار بە گفتوگۆ بكەن لە بارەی گواستنەوەی نێیمار بۆ ئیتاڵیا.

گرێبەستەكەی یانەی یۆڤانۆتس پێك دێت لە دیبالا و بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ، كە ئەمەش گرێبەستێكی گەورەیە و ئەگەری زۆرە یانە پاریسییەكە گرێبەستەكەی یۆڤانتۆسی لە یانەكانی دیكە پێ گونجاوتر بێت.

هاوكات تۆماس تۆخیڵی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان چاوی لەسەر تواناكانی دیبالایە و هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن، پێشتر ئەو راهێنەرە ئەوەشی ئاشكراكردوبو كە تا جێگرەوەی نێیمار نەگوازنەوە  رێگە بە رۆیشتی ئەو یاریزانە نادەن. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP