ڤیدیۆ.. مانچستەریونایتد كەوتە داوی یەكسان بونەوە

8/20/2019 9:14:00 AM 1405 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی هەفتەی دوەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرا و لە كۆتا یارییدا یانەی مانچستەریونایتد بوە میوانی یانەی ۆوڵفرهامبۆتن.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی (27)ی یارییەكەدا (مارسیاڵ) گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی میوان تۆماركردو نیوەی یەكەمی یارییەكە بە سودی شەیتانە سورەكان كۆتاییهات.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگە باشتر دەركەوتن و هەوڵی هاوتا كردنەوەی ئەنجامەكەیان دەداو بەو هۆیەشەوە هێرشەكانیان بۆسەر تۆڕی گۆڵی یانەی میوان چڕتركردەوە تا لە خولەكی (55) یاریزان (رۆبین نیڤێز) گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەكەی تۆماركردەوە، لە خولەكی (68) پۆڵ پۆگبا لێدانێكی سزای بۆ یانەكەی جێبەجێكرد، بەڵام سەركەوتو نەبو لە تۆماركردنی گۆڵ.

سەرئەنجام یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردو یانە كۆتاییهات و یانەی مانچستەریونایتد بە ئەنجامدانی دو یاریی چوار خاڵی كۆكردۆتەوە.  


نیشانەکردن :

#پریمه‌رلیگ #لالیگا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP