مباپێ پلانی چونە مەدریدی هەیە

8/19/2019 5:51:00 PM 6797 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

كیلیان مباپێی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی خەون بەوەوە دەبینێت كە یاریی بۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بكات و ئەو یاریزانە دەیەوێت داهاتوی یاریكردنی لەو یانەیە ئیسپانیە بێت.

رۆژنامەی لۆپاریسیانی فەرەنسی ڕایگەیاندوە، كە بە دڵنیاییەوە كیلیان مباپێ لە هاوینی وەرزی داهاتودا دەچێتە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و یاریی بۆیانەی شاهانە دەكات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە.. كە ئامانجی ئەو یاریزانە بۆ وەرزی ئەمساڵ بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەوروپایە.

مباپێ دەیەوێت بە بەدەستهێنانی ئەو نازناوانە ناوی لە تۆپی پێدا هێندەی دیكە گەشاوەتربێت و بەوهۆییەوە نازناوی باڵۆن دۆریش بەدەست بهێنێت، پاشان ڕو لە یانەی ریاڵ مەدرید بكات.

ئەو یاریزانە لە ئێستادا نایەوێت گفتۆگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەكەی بكات بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان، رۆژنامەكانیش هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە كە ئەو یاریزانە خەون بە یاریكردنەوە دەبینێت بۆ یانەی ریاڵ مەدرید و لە هەوڵی ئەوەدایە لە هاوینی داهاتو پاریس بەرەو مەدرید جێبهێڵێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP