ڕۆما لە ئەستێرەیەكی یۆڤانتۆس نزیكە

8/19/2019 5:08:00 PM 2243 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پێگەی كاڵچۆ مێركاتۆی ئاشكرایكردوە، كە یانەی رۆمای ئیتاڵی بە تەواوی نزیكە لە گواستنەوەی یاریزانێكی یانەی یۆڤانتۆس بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.

ئەم هەوڵانەی یانەی رۆما دوای ئەوە دێت كە راهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ماوریسیۆ ساری ئاشكرایكرد كە پێویستی بە تواناكانی ڕۆگانی نیەو ئەو یاریزانە لە دەرەوەی پلانەكانیایەتی بۆ وەرزی داهاتو.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە دانێیلی رۆگانی نزیكە لە پەیوەندی كردنی بە یانەی رۆمای ئیتاڵی ، دوای ئەوەی ئەو یاریزانە نزیك بو لە پەیوەندی كردنی بە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی، بەڵام گواستنەوەكە شكستی هێناو لە ئیتالیا مایەوە.

رۆگانی بەرگریكاری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی یەكێكە لەو یاریزانانەی كە پاولۆ فۆنسیكای راهێنەری پورتوگالی و یانەی رۆمای ئیتاڵی گرنگی بە تواناكانی دەدات و هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریكارە دەدات لە پێناو زیاتر بەهێزكردنی هێڵی بەرگری یانەكەی.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP