سانچێز لە ئینتەرمیلان نزیكە

8/18/2019 6:00:00 PM 1253 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

تۆڕی سكای سپۆرت ئیتاڵی ئاشكرایكردوە كە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی گفتوگۆكانی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دەستپێكردوە لە پێناو گواستنەوەی ئەلێكسیس سانچێزی چیلی و هێرشبەری یانە ئینگلیزییەكە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردوە، كە یانە ئیتاڵییەكە دەیەوێت بە خواستن بۆ ماوەی یەك ساڵ ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی بگوازێتەوە لە پێناو شوێنگرتنەوەی پیریسیچ كە پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە كرد.

سكای ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە بەرپرسانی یانەی ئینتەرمیلان گفتوگۆیان لەگەڵ كاربەدەستانی یانەی مانچستەریونایتد كردوەو لە رێككەوتنی كۆتایی نزیكبونەتەوە، سانچێزیش لاری نیە لە پەیوەندی كردنی بە یانە ئیتاڵییەكەوەو بە مەرجەكانی یانەی نێراتزۆری ڕازیی بوە.

پێشتر یانەی مانچستەریونایتد ئامادە بو نیوەی موچەی ئەو یاریزانە بدات لە پێنا ئەوەی ریزەكانی یانەكە جێبهێڵێت، چونكە ئەو یاریزانە خاوەنی موچەیەكی بەرزەو بەرپرسانی یانەكە نایانەوێت لەگەڵیان بەردەوام بێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP