ڤیدیۆ.. مۆرینیۆ بەهۆی بێكارییەوە دەگری

8/18/2019 3:00:00 PM 6588 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی و راهێنەری پێشوی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی یەكێك بو لەو راهێنەرانەی لە هاوینی ئومساڵ هیچ یانەیەك هەوڵی گواستنەوەی نەداو بە بێ كاری ماییەوە.

مۆرینیۆ لە گرتیەكی ڤیدیۆیدا دەردەكەوێت و دەلێت.. " چاوەڕێی ئەو كاتەم وەك راهێنەرە بگەڕێمەوە یاریگەكان، چونكە نامەوەێت بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگەكان دور بكەومەوە، من خۆشی وەردەگرم لە تۆپی پێ، بەڵام لە ئێستادا ئەم دۆخە بۆ من قورسە، هێشتا لە چاوەڕوانیدام، چونكە من لە كاتێكدا دورخرامەوە كە گەیشتبومە لوتكەی چێژی تۆپی پێ".

لە بە شێكی دیكەی ڤیدیۆكەدا.. مۆرینیۆ بە دڵی پڕ لە گریانەوەو بە هەستێكی دڵشكاوەوە دەڵێت.. " زۆر بیری تۆپی پێ دەكەم".

لە ئێستادا جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی لەگەڵ كەناڵی سكای سپۆرت گرێبەستی هەیە بۆ ئەوەی وەك شیكەرەوەی وەرزشی لە ستۆدیۆكانی ئەو كەناڵە ئامادەبێت بۆ یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی پریمەرلیگ.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP