گەنجانی قەسرێ داوای یارمەتی دەكەن

8/18/2019 10:24:00 AM 1246 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

گەنجانی ناحیەی قەسرێ بە هۆی نەبونی یاریگەیەكی گونجاوە لەسەر یاریگەی خۆڵ یاریی دەكەن و داواكارن یاریگەیەكی نوێیان بۆ دروست بكرێت لە پێناو ئەنجامدانی وەرزش لە ناحیەكەیاندا و پێگەیاندنی یاریزانی نوێ و بەرەوپێشچونی وەرزش لە شارۆچكەكەدا.

بەشێك لە وەرزش دۆستانی قەسرێ ماوەی چوار ساڵە لەناو خۆڵ و خاشاک یاری تۆپی بالە ئەنجام دەدەن، لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵێک یاریزانی بەتوانایان هەیە لە یاری بالە و تێنسی سەر زەوی، بەڵام هیچ لایەنێكی پەیوەندیدار گوێیان پێنادات و داواکاریەکەیان بەرز ناکەنەوە لە پێناو دروست كردنی یاریگەیەكی نوێ بۆ ئەو وەرزشەوانانە.

بۆیە ئەو گەنجانە دەیانەوێت لە رێگەی دەزگای میدیایی خەندان سپۆرتەوە ئەم داواكارییە بەرز بكەنەوەو لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بكەنەوە، لە پێناو زیاتر بەرەو پێشچونی وەرزش لە شارۆچكەكە و بە دروستکردنی یاریگەیەکی تاتان یاخود هۆڵێكی داخراو، بۆ ئەنجامدانی یاری بالەو تێنسی سەرزەوی  لە پێناو بەرەوپێشچونی توانای گەنجەكان و پێگەیاندنی وەرزشەوان.


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP