ڤیدیۆ.. مانچستەرسیتی و تۆتنهام بە دو گۆڵ هاوتا بون

8/17/2019 9:28:00 PM 1829 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە یارییەكانی هەفتەی دوەمی خولی پریمەرلیگی ئینگلتەرا و لە یاریی لوتكەی ئەم هەفتەیەدا یانەی مانچستەرسیتی لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی تۆتنهامی كرد.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەو لە سەرەتاوە یاریزانانی یانەی مانچستەر سیتی بە ئاستێكی بەرز دەركەوتن و لە خولەكی (20)ی یارییەكەدا رەحیم ستێرلینگ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆماركرد، بەڵام دوای تەنها سێ خولەك ئیریك لامێلا گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەكەی تۆماركردەوە، لە خولەكی (35)دا جارێكی دیكە یاریزانانی یانەی مانچستەرسیتی گۆڵی پێشكەوتنیان تۆماركردەوە لە رێگەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ، نیوەی یەكەمی یارییە بە سودی كوڕانی گواردیۆلا كۆتایی هات.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەداو لە خولەكی (56) دوای هاتنە ناوەوەی لۆكاس مۆڕا بە 27 چركە گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەكەی تۆماركردەوە.

سەرئەنجاو یارییەكە بە دو گۆڵ بۆ هەردو یانە كۆتایی هات و گواردیۆلا كەوتە داوی یەكەم هاوتا بونەوە لە وەرزی نوێی پریمەرلیگ و دو خاڵی لەدەستدا.


نیشانەکردن :

#تۆتنهام #لیڤەرپوڵ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP