ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید بە بردنەوە دەستی پێكرد

8/17/2019 7:59:00 PM 3837 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە دەستپێكی وەرزی نوێی خولی یانەكانی ئیسپانیا و لە هەفتەی یەكەمی ئەو خولەدا یانەی ریاڵ مەدرید بوە میوانی یانەی سێلتاڤیگۆ.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا و لە خولەكی (12)دا كەریم بەنزیما گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆماركرد، نیوەی یەكەمی یارییەكە بە پێشكەوتنی یانەی شاهانە كۆتایهات.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا و لە خولەكی (56)دا لۆكا مۆدریچ بە كارتی سور كراییە دەرەوەی یاریگە، بەڵام چونە دەرەوەی ئەو یاریزانە كاریگەری خراپی لەسەر یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید نەبو، لە خولەكی (61)ی یارییەكەدا تۆنی كرۆس گۆڵی دوەمی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆماركرد، لە خولەكی (80) لۆكاس ڤاسكوێز گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی شاهانە تۆماركرد، هەرچەندە لە دوا خولەكی یارییەكەدا ئیكەر لۆسۆدا گۆڵێكی بۆ یانەی سێلتاڤیگۆ تۆماركرد بەڵام سودی بە یانەكەی نەگەیاند.

یارییەكە بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی ریاڵ مەدرید كۆتاییهات و زیدان لە یەكەمین یاریدا سەركەوتو بو لە بەدەستهێنانی یەكەم سێ خاڵ. 


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #لالیگا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP