کاتی دەستپێکردنەوەی خولی نایابی کوردستان ڕاگەیەندرا

8/17/2019 5:28:00 PM 802 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یەكێتی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیاریدا رکابەرییەکانی وەرزی نوێی خولی یانە نایابەکانی کوردستان لە رۆژی 2019-10-17 دەستپێبکات.

لە نووسراوێکی فەرمیدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەوەی ئاشکراکرد كەخولی نایابی کوردستان لە 17-10-2019 دەستپێدەکاتەوە، ڕۆژێک دواتریش خولی نایابی لاوانی کوردستان یەکەمین هەفتەی ئەنجام دەدرێت.

خولی پلە یەکەکانی کوردستانیش لە 20-11-2019 دەستپێدەکات، خولی نایابی فوتساڵی خانمان لە ڕێکەوتی 6-12ی ئەمساڵ دەستپێدەکاتەوە.


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP