وردەكاری گرێبەستەكەی كۆتینهۆ

8/17/2019 12:35:00 PM 14153 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سەرۆكایەتی یانەی بایرن میونشی ئەڵمانی بە شێوەیەكی فەرمی گواستنەوەی فیلیپ كۆتینهۆی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕاگەیاند.

رۆژنامەكانی ئەڵمانیا وردەكای گرێبەستی ئەو یاریزانەیان ئاشكراكرد، گواستنەوەی كۆتینهۆ بە خواستنە و بۆ ماوەی یەك ساڵە، كە موچەی ساڵانەكەی ئەو یاریزانە بەرازیلییە 12 ملیۆن یۆرۆ دەبێت لە ماوەی ئەو ساڵەدا كە یاریی بۆ یانە ئەڵمانییەكە دەكات.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن كە یانەی بایرن میونشن ئەڵمانی تەنها لە بەرامبەر دەستبەرداربونی یانەی بەرشەلۆنە لە كۆتینهۆ، یانە ئەڵمانییەكە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی وەك پاداشت داوەتە یانەی بەرشەلۆنە، دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكە بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن دەتوانن بە بەهای 120 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی ئەو یاریزانە بەرازیلییە لە خواستنەوە بكەنە هەمیشەیی.

بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی وەرزی رابردو لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە پێشكەشی كرد، كۆتینهۆ یەكێك بو لەو یاریزانانەی كە لە لایەن هاندەرانەوە بەردەوام رەخنەی ئاڕاستە دەكرا" لە ئێستاشدا بەرۆیشتنی ئەو یاریزانە گەرانەوەی نێیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە هێندەی دیكە سەخت دەبێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP