پشكنینی ورد بۆ سوارێز ئەنجامدرا

8/17/2019 11:38:00 AM 13799 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەیەكەم یاریی خولی یانەكانی ئیسپانیا، لویس سوارێزی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی لە یاریكردن بۆ یانەكەی بەردەوام بێت و بە ناچاری یاریگەی جێهێشت.

یانەی بەرشەلۆنە لەو بارەییەوە بەیاننامەیەكی فەرمی دەركرد و ئاشكرایكردوە، كە پشكنینی پزیشكی ورد بۆ ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە ئەنجامدراوەو دەركەوتوە كە پێكانی هەیە لە ماسولكەكانی رانیدا، بەڵام پێكانەكەی كاریگەر نیە.

لەگەڵ ئەوەشدا یانەكە ئاشكرایكردوە، كە ماوەی دوركەوتنەوەی ئەو یاریزانە لایەنی كەم 10 رۆژ دەخایەنێت، بەڵام لە كاتی ئەنجامدانی چارەسەر بۆی ئەگەر توانای جەستەی یاریزانەكە بەهێزبێت، زۆتر لەو كاتەی بۆی دیاریكراوە دەگەڕێتەوە نێو یاریگەكان.

شەوی رابردو یانەی بەرشەلۆنە لە یەكەمین یاریی خۆی لە خولی یانەكانی ئیسپانیا بوە میوانی یانەی ئەتلەتیك بلباو و تێیدا یارییەكەی بە گۆڵێكی بێ وەڵام پێدۆڕاند.


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە #لالیگا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP