لێدوانی زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید

8/16/2019 5:54:00 PM 9566 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی سەبارەت بە یەكەمین یاریی یانەكەی لە خولی یانەكانی ئیسپانیا یەكەمین لێدوانی رۆژنامەوانیدا.

زیدان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی.. دڵخۆشین بە دەستپێکردنی وەرزی نوێی لالیگا، راهێنانەکانمان بەسەركەوتوی تەواوکرد و خۆمان بۆ یاریی سێلتاڤیگۆ ئامادەكردوە، دڵخۆشم بە یاریزانەکانی تیپەکەم، تەنها بیر لە یارییەكە دەکەمەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەمانەوێت رکابەری لەسەر نازناوی خولی ئیسپانیا بکەین، ئەوەى زۆر گرنگە ئەوەیە کە دەبێت رکابەری بکەین لەسەر نازناوەكە، چونكە ئەم وەرزە تیپی زۆر بەهێزی تیایە لا لیگا، باشترین خولی جیهانمان هەیە، پێویستە بە باشی ئامادەبین.

راهێنەرەكەی یانەی ریاڵ مەدرید وتیشی.. دەمەوێت بە هاندەران بڵێم کە ئێمە پێویستمان بە ئێوەیە، هەر لەبەر ئەوەیە هەوڵ دەدەین دڵخۆشیان بكەین، چونكە ئەوان شایەنی ئەوەن خۆشی ببینن.

 ئەو راهێنەرە فەرەنسیە لە بارەی نێیمار و پۆگباوە وتی.. نێیمار یاریزانی ئێمە نیە، گرنگی تەنها بەو یاریزانانە دەدەم كە لێرەن، ناتوانم هیچ شتێکی دیكە لەسەر یاریزانەکانی دەرەوەی تیمەكەم بڵێم،  پۆل پۆگبا یاریزانی مانچستەریونایتدە و رێزی دەگرین.

پاشان ئەو راهێنەرە باسی لە یاریزنانی تیمەكەی كردو لەوبارەییەوە وتی.. یاریكردنی کارڤاخال پەیوەندی بە منەوە نیەو ئەو پێویستە لە ئێستاداچارەسەر بکرێت، جەیمس ئامادەیە و من دڵخۆشم کە لەگەڵماندایەو دڵخۆشین بە بونی ئەو لێرە، بڕیاربو کە گاریس بەیل بروات، بەڵام ئێستا لەگەڵ ئیمەیەو پشت بە تواناكانی دەبەستین، چونكە ئەو یاریزانێکی گرنگە، ڤینیسیۆس تەمەنی تەنها 18 ساڵە، بەڵام تەمەن گرنگ نیە، گرنگ ئەوەیە ئەو یاریزانێکی باشە و بێگومان پشتی پێدەبەستم، قورسی كارەكەی ئێمە لەوەدایە کە تیپێکی باش هەڵبژێرم، بەڵام من راهێنەرم پێویستە ئەو کارە بکەم.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP