لێدوانی رۆژنامەوانی ڤاڵڤێردی بۆ یەكەم یارییان لە لالیگا

8/15/2019 8:54:00 PM 3967 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بڕیارە سبەی بە یاریی نێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیك بلباو یارییەكانی وەرزی نوێی خولی لالیگای ئیسپانیا دەست پێبكات.

پێش ئەنجامدانی یارییەكەو لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڤاڵڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە وتی.. "بە یارییەکی قورس دەست دەکەین بە رکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا، قورسە وەک میوان بچیتە یاریگاى سان مامێس، چونکە ئەزانم یاریگەکە چۆنەو یاریزانان و هاندەران فشار دەخەنە سەر تیپی میوان، بەڵام    دەمانەوێت بە شێوەیەکی زۆر باش یاریی بکەین".

راهێنەرەكەی یانەی بەرشەلۆنە وتیشی.. "نامەوێت سەركەشی بكەم میسییەوە و پێكانەكەیەوە، تا ئەو كاتەی بە تەواوی چاک نەبێتەوە، بەشداری یارییەکانی بەرشەلۆنە ناکات، ئەمەش لە پێناو پاراستنی یاریزانەكەیە، من باشترین پێکهاتەم  لەبەردەستە و خاوەنی كۆمەڵێك یاریزانی زۆر باشین، بەڵام ناتوانین بڵێین ئەم بەرشەلۆنەیە بەهێزترینە لە مێژویدا، هەندێ جار باش یاریی دەکەین و هەندێ جار خراپین، بەڵام دەمانەوێت بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەك ببینە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا".

ڤالڤێردی باسی لە هەندێك یاریزانانی یانەكەی كرد و وتی.. "راکیتیچ یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە، ئەو سودی زۆری بە ئێمە گەیاندوە و هیوادارم بەردەوام بێت لەگەڵمان، سێرجی رۆبێرتۆ ئێستا لەناوەراست یاریی دەکات، چونکە پێویستمان پێی هەیە، ڤیدال هێشتا یاریزانی ئێمەیە، ئەو یاریزانێکی گرنگەو پشتی پێ دەبەستم، بەڵام نازانین لەداهاتودا چی رودەدات".

لە كۆتایدا ڤاڵڤێردی وتی.. "نێیمار یاریزانی پاریسە و نامەوێت قسەی لەسەر بكەم، هێشتا داخستنی دەرگاى گواستنەوەکان 15 رۆژێکی ماوە، بێگومان گۆڕانكاری ڕودەدات، دەمانەوێت سیمیدۆ لەگەڵمان بەردەوام دەبێت، بۆ وەرزی داهاتو ئامانجمان سەرجەم نازناوەكانە، لە دو وەرزی ڕابردودا تەنها چوار یاریمان دۆڕاندوە، دوانیان لە چامپیۆنس لیگ و دوانیان لە خولی ئیسپانیا".

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP