هۆشیاری دەدرێتە یانەی بەرشەلۆنە

8/15/2019 5:56:00 PM 12053 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پزیشكێكی پێشوی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی هۆشیاری دەداتە یانەی بەرشەلۆنە ئیسپانی بەهۆی ئەو پێكانە زۆرانەی دوچاری نێیمار بۆتەوە لە ماوەی دو ساڵی یاریكردنی لە یانەی پاریس سان جێرمان.

ئیریك رۆلاند لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی لۆپاریزیانی فەرەنسی وتی.. " پاژنە پێی ڕاستی نێیمار لەگەڵ سەری پەنجەكانی درزی تێكەوتوە، كە ئەمەش بەردەوام مەترسی سەرهەڵدانەوەی پێكان لەسەر ئەو یاریزانە دروست دەكات".

هەروەها ئەو پزیشكە باس لەوەش دەكات كە نێیمار بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگەكان دوركەوتۆتەوە بەهۆی ئەو پێكانەوە، وە دوجار لە هەمان جێگە قاچی راستی دوچاری پێكان بوە، ئەگەر بە تەواوی چاكنەبێتەوە ئەگەری زۆرە دوچاری پێكان بێتەوە.

ئەو پزیشكە باس لەوەش دەكات كە پێی نێیمار زۆر لاواز و باریكە، وە ئەو یاریزانە بەهۆیەوە دوچاری پێكان دەبێتەوە، بەڵام ئەمجارە ئەگەر دوچاری پێكان بێتەوە بۆ ماوەیەكی زیاتر لە یاریگەكان دوردەكەوێتەوە.

لە ئێستادا دەنگۆی گەڕانەوەی نێیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە باسی گەرمی میدیا جیهانیەكانە و ئەو یاریزانەش بە تەواوی لە گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە نزیكبۆتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP