یەكێتی تۆپی پێی عێراق دورخستنەوەی كاتانیچ ڕەتدەكاتەوە

8/15/2019 4:03:00 PM 1171 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەشێك لە پێگە و میدیا عێراقییەكان نیوەڕۆی ئەمرۆ ئاشكرایانكرد بەهۆی شكستی هەڵبژاردەی عێراق لە یاریی كۆتایی جامی خۆرئاوای ئاسیا، كاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە ئەركەكەی دورخراوتەوە.

عبدولخالق مسعودی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ڕاگەیاند، دەنگۆی دورخستنەوەی ئەو راهێنەرە دورە لە راستییەوە، كاتانیچ هێشتا لە پۆستەكەی بەردەوامە و بڕیارە رۆژی دو شەممە كۆوبونەوەی لەگەڵ ئەنجام بدەین و داهاتوی لەگەڵ هەڵبژاردەكەمان یەكلابكینەوە.

ئەمەش بەو مانایە دێت كە تا ئێستا و بە شێوەیەكی فەرمی ئەو راهێنەرە لە پۆستەكەیدا ماوەتەوەو لە داهاتودا بە تەواوی چارەنوسی لەگەڵ هەڵبژاردەكە یەكلادەبێتەوە، كە تەنها 20 رۆژ ماوە بۆ دەستپێكردنی یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال.

شەوی رابردو لە یاریی كۆتایی جامی خۆرئاوای ئاسیا هەڵبژاردەی عێراق لە نێو یاریگەو هاندەرانی خۆی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام بە هەڵبژاردەی بەحرەین دۆڕاو نازناوەكەی لەدەستدا.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP