یوێفا ناوی سێ پاڵێوراوی كۆتایی بۆ باشترین یاریزان راگەیاند

8/15/2019 3:38:00 PM 8578 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەفەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی سێ پاڵێوراوی كۆتایی یاریزانانی بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی چامپیۆنس لیگی وەرزی رابردو راگەیاند.

یوێفا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا رایگەیاندووە، كە هەریەکە لە لیۆنێل مێسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە و ڤێرجل ڤان دایک بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵ و کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یوڤێنتوس، رکابەری لەسەر بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی چامپیۆنس لیگ بۆ وەرزی رابردو دەکەن.

دیاریكردنی یاشترین یاریزان لە نێوان ئەم سێ ئەستێرەیەدا لە رۆژی 29ـی ئەم مانگە ئاشكرادەكرێت كە تێیدا تیروپشکی وەرزی نوێی یارییەكانی چامپیۆنس لیگیش ئەنجام دەدرێت.


نیشانەکردن :

#چامپیۆنس لیگ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP