بەرشەلۆنە پێویستی بە نێیمار نیە

8/15/2019 2:53:00 PM 7306 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ستۆیچكۆڤی بولگاری و یاریزانی پێشوی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێی وایە لە ئێستادا یانەی بەرشەلۆنە پێویستی بە گواستنەوەی نێیمار نیە.

خریستۆ ستۆیچكۆڤی بولگاری و ئەستێرەی پێشوی تۆپی پێی بەرشەلۆنە، پێی وایە یانە كەتەلۆنییەكە پێویستی بە نێیمار نیەو نابێت ئەو یانەیە تەنانەت یەك یۆرۆش بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە خەرخبكات.

ئەو یاریزانەی پێشوی یانەكە دەلێت " بە بونی سوارێز و دێمبڵی و گریزمان و مێسی، نێیمار لە كوێ یاریی دەكات؟، بەرشە پارەی زۆری نیەو نابێت یەك یۆرۆش بدات بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە".

ستۆیچكۆڤ دەڵێت "نابێت بەرشەلۆنە هیچ یاریزانێك بداتە پاریس لەبەرامبەر گەرانەوەی نێیمار، تەنانەت راكێتیچیش، چونكە ئەو یاریزانە زۆر بە دڵسۆزییەوە یاریی بۆ یانەكەی كردوە".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP