نێوانی پێرێز و زیدان بەرەو خراپی دەچێت

8/15/2019 1:55:00 PM 6195 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە رەفتارەكانی زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی شاهانە ڕازی نیەو نیگەرانە لە كارەكانی ئەو راهێنەرە فەرەنسییە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاشكرایكردوە، كە پێرێز زۆر توڕەیە لە زیدان، چونكە تا ئێستا سەرۆك 300 ملیۆن یۆرۆی خەرجكردوە لە پێناو گواستنەوەی یاریزانی نوێ بۆ یانەكە، بەڵام گومانی لەوە هەیە ئەو یاریزانانە سود بە یانەكەی بگەیەنێت و پێی وایە زیدان ئەو پارانەی بەهەدەر داوە.

یانەی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەی هاوینەدا پێنج یاریزانی گواستۆتەوە بۆ ریزەكانی یانەكەی، بەڵام زیدان لە یارییە ئامادەكارییەكانیدا تەنها پشتی بە هازارد بەستوە، ئەمەش تەواو سەرۆكی یانەكەی توڕە كردوەو پێی وایە ئەو یاریزانانەی دیكە بە لای زیدانەوە گرنگ نین، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو راهێنەرە دوای دو گرێبەستی دیكە دەكات و پێی وایە هێشتا یانەكەی بە تەواوی ئامادە نیە بۆ وەرزی داهاتو.

ئەوەی پێرێزی نیگەران كردوە ئەوەیە كە ئەو راهێنەرە هێشتا پشت بە یاریزانە كۆنەكانی یانەكە دەبەستێت و گرێبەستە نوێكانی بەلاوە گرنگ نیە، ئەمەش بە تەواوی سەرۆكی نیگەران كردوەو پێی وایە ئیە راهێنەرە پارەی زۆری یانەكەی بە هەدەر داوە.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #زێدان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP