پۆگبا هێشتا بێهیوا نەبوە

8/15/2019 12:48:00 PM 3245 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردوە، كە هێشتا ئەستێرەی فەرەنسی و یاریزانی یانەی مانچستەریونایتد پۆڵ پۆگبا بێهیوا نەبوە لەوەی كە یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی بدەن و بەرەو یانەی شاهانە بیگوازنەوە.

لە ئێستادا گواستنەوەی پۆگبا بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی قورس بوە، چونكە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئینگلتەرا كۆتایی هاتوەو ئەگەر یانەی مانچستەر یونایتد دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت، ناتوانێت هیچ یاریزانێكی دیكە وەك جێگرەوە بۆ یانەكەی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردوە، كە هێشتا ئەو یاریزانە فەرەنسییە لە یانەی ریاڵ مەدرید بێهیوا نەبوەو چاوەڕێی "موعجیزەیەك" دەكات لە یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بەرەو قەڵای بێرنابیۆ بگوازنەوە.

لە ئێستادا یانەی ریاڵ مەدرید ئەگەر بیەوێت ئەو ئەستێرە فەرەنسییە بەرەو یانەكەی بگوازێتەوە دەبێت 200 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی مانچستەریونایتد، كە ئەمەش ئەستەمە روبدات، چونكە فلۆرەنتینۆ پێرێز ئامادە نیە ئەو بڕە پارەیە بداتە یانە ئینگلیزییەكە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP