پاریس پلانی گواستنەوەی دیبالا وەلادەنێت

8/15/2019 11:54:00 AM 6849 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرایكردوە، كە یانەی پاریس سان جێرمان پلانی گواستنەوەی دیبالا وەلا دەنێت، ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی كە گەڕانەوەی نێیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە بە تەواوی نزیكبۆتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ڕایگەیاند، بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان كاریان بۆ ئەوە دەكرد كە دیبالا بكەنە شوێنگرەوەی نێیمار لە یانەكە، بەڵام لە ئێستادا ئەو یانەیە ئەو بیرۆكەیان وەلادەنێن و گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە بیر دەكەن.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە پێدەچێت كاربەدەستانی یانەی پاریس سان جێرمان بە گرێبەستی یانەی بەرشەلۆنە ڕازی بن كە فیلیپ كۆتینیۆی خستبوە نێو گرێبەستی گەرانەوەی نێیمار.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە لیۆناردۆی بەرێوبەری وەرزشی یانە پاریسییەكە بەهۆی كۆتینیۆوە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی دیبالا وەستاندوەو نایانەوێت ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە بەرەو ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە.

سپۆرت باس لەوە دەكات كە لیۆناردۆ كار بۆ چوار گرێبەستی نوێ دەكات لە هێڵی ناوەندی یاریگا دو یاریزان و هێرشبەرێكی سەرە ڕم لەگەڵ گۆڵپارێزێك. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP