ڤیدیۆ.. لێڤەرپوڵ سەركەوتنی بەسەر چێڵسی تۆماركرد

8/15/2019 12:54:00 AM 3042 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا هەردو یانەی لێڤەرپوڵ و چێڵسی لە نێو یاریگەی ڤۆدافۆنی تایبەت بە یانەی بێشیكتاش ڕوبەروی یەكتر بونەوە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یانەی چێڵسی بە گۆڵێك پێشكەوت و گۆڵەكەش ئۆلیڤیە جیرۆ لە خولەكی (36)ی یارییەكەدا تۆماریكرد و نیوەی یەكەمی یارییەكە  بە پێشكەوتنی چێڵسی كۆتایهات.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا لە خولەكی (48) سادیۆ مانێ گۆڵی بەرامبەری بۆ لێڤەرپوڵ تۆماركردەوە، كاتی یاسایی یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردو یانە كۆتایهات.

لە كاتی زیادكراوداو لە خولەكی (94) سادیۆ مانێ گۆڵی دوەمی خۆی و یانەكەی تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی (101) جۆرجینهۆ بە لێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەكەی تۆماركردەوەو كاتی زیادكراویش بە دو گۆڵ بۆ هەردو یانە كۆتایهات.

سەرئەنجام یانەی لێڤەرپوڵ بە لێدانی یەكلاكەرەوەو بە ئەنجامی (5-4) گۆڵ سەركەوتنیان بەسەر یانەی چێڵسی تۆماركرد.


نیشانەکردن :

#لیڤەرپوڵ #چێڵسی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP