دو شاخەوانی کورد ئاڵای کوردستانیان لەسەر شاخی لینین شەکاندەوە

8/14/2019 6:29:00 PM 2802 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان سپۆرت - شه‌وكه‌ت قادر 

 

دوای گه‌یشتن به‌ لوتكه‌ی لینین و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ، دو شاخه‌وانی كورد گه‌یشتنه‌وه‌ شاری هه‌ولێر و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ شاخه‌وانان و لێپرسراوان پێشوازیان لێكرا .

هه‌ردو شاخەوانانی دیاری کوردستان (ئاری عوسمان و هاوژین محەمەد) دوای گه‌یشتنه‌ سه‌ر لوتكه‌ی لینین و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە سەر ئه‌و لوتكه‌یه‌ ، کە یەکێک لە لوتکە بەرزەکانی جیهانە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه‌وه‌ شاری هه‌ولێر و به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا و پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان ئاڕاسته‌ كرا .

هاوژین محه‌مه‌د شاخه‌وان به‌ خه‌ندان-ی ئارگه‌یاند  دوای ئه‌وه‌ی توانیمان بگه‌ینه‌ لوتكه‌ی لینین، ئاڵای كوردستانمان له‌سه‌ر ئه‌و لوتكه‌یه‌ هه‌ڵكرد، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی شانازیه‌ و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ پێشكه‌شی هاوڕێ شاخه‌وانه‌كانمان ده‌كه‌م .

وتیشی، ئاڵای كوردستان پیرۆزی و شانازیه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مانه‌ بۆیه‌ هه‌ست به‌ خۆشحاڵی ده‌كه‌م كه‌ توانیمان ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و لوتكه‌یه‌ هه‌ڵبكه‌ین، به‌و پێشوازی و رێزگرتنه‌ له‌ ئێمه‌ دوهێنده‌ی گه‌یشتنه‌ لوتكه‌ی لینین خۆشحاڵی كردم .

لە دەرگای دووەمی فڕۆکەخانەی هەولێر مەراسیمێکی شایستە بە بەشداریی کۆمەڵێک بەرپرس و پەرلەمانتار و دەیان شاخەوان لە سەرجەم شارەکانی کوردستان رێکخراوە.

لە چەند رۆژی رابردودا ئەم دوو شاخەوانە کوردە کە دانیشتووی هەولێر و سلێمانین، بەسەر لوتکەی لینین سەرکەوتن و ئاڵای کوردستانیان لەسەر هەڵکرد ، لوتکەی لینین كه‌وتۆته‌ نێوان تاجیکستان و قیرغیزستان ، حه‌وت هەزار و 134 مەتر بەرزە ، یەکێک لە حه‌وت لوتکە بەرزەکەی جیهان ، به‌رزترین لوتكه‌یه‌ كه‌ كوردی باشوری پێگه‌یشتبێت و ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر هه‌ڵكرابێت .


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP