مۆگی.. ئەوەی بە زڵاتان دەكرێت بە كریستیانۆ ناكرێت

8/14/2019 5:23:00 PM 2492 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

كریستیان مۆگی بەرێوبەری وەرزشی پێشوی یانەی یۆڤانتۆس پێی وایە ئەوەی لە توانای زڵاتاندا هەیەو ئەنجامی دەدات، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ناتوانێت ئەنجامی بدات و ئەو توانایەی نیە.

مۆگی لە لێدوانێكیدا وتی.. " لەگەڵ ئەوەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە ئێستادا تەمەنی 38 ساڵە، بەڵام لە توانایدا هەیە لە كاڵچۆ ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و گۆڵی زۆر تۆماربكات ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا".

پاشان مۆگی بەراورد لە نێوان ئیبرا و كریستیانۆ دەكات و دەڵێت "زڵاتان خاوەنی جەستەیەكی بەهێزەو شێوازی هەڵكەوتوی جەستەی وایكردوە بەو ئاستەی بەردەوام بێت و رۆناڵدۆ لە تەمەنی ئەودا ئەو توانایەی نابێت و بە 38 ساڵی ئەوەی پێناكرێت كە ئیبرا دەیكات".

لە ئێستادا دەنگۆی گەرانەوەی ئیبرامیمۆڤیچ هەیە بۆ ئیتاڵیا و باس لەوە دەكرێت كە یانەی فیۆرەنتینا هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات، مۆگی لە كۆتایدا دەڵێت "ئیبرا لە هەر خولێك بێت گۆڵ تۆمار دەكات و بەردەوام یاریزانە لاوەكانیش سودی لێدەبینن".


نیشانەکردن :

#سێریا ئەئ #کریستیانۆ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP