عێراق و بەحرین روبەروی یەكتردەبنەوە

8/14/2019 4:52:00 PM 3184 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بریاره‌ ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر یاریگه‌ى كه‌ربه‌لاى نێوده‌وڵه‌تى و لە وڵاتی عێراق  یاریی كۆتایى پاڵه‌وانێتى خۆرئاواى ئاسیا به‌رێوه‌بچێت.

یارییه‌كه‌ كاتژمێر 8:30ى شه‌و له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى عێراقى میواندارى پاڵەوانێتیەكەو به‌حره‌ین به‌رێوه‌ده‌چێت .

هەڵبژاردەی عێراق لە كۆمەڵەی یەكەم كە یارییەكانی لە باشور بەرێوەچو زۆرترین خاڵی كۆكردەوەو هەڵبژاردەی بەحرەینیش لە یارییەكانی كۆمەڵەی باكورو لە كۆمەڵەی دوەم زۆرترین خاڵی كۆكردەوەو خۆیان گەیاندە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە.

هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ش دوێنێ سێشه‌ممه‌ كۆتا مه‌شق و راهێنانیان بۆ یارییه‌كه‌ له‌ یاریگه‌و سه‌ره‌كى و ئه‌نجامدا لە پێناو خۆ ئامادەكردن بۆ یاریی كۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە.

راگەیاندنەكانی عێراقیش ئاشكرایان كردوە تا ئێستا نزیكه‌ى 25 هه‌زار هانده‌ر بلیتیان بڕیوە لە پێناو ئەوەی ئاماده‌ى بینینی یارییه‌كه‌بن.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP