چێڵسی و لێڤەرپوڵ بۆ نازناوێك دەجەنگن
8/14/2019 4:32:00 PM 2499 جار خوێندراوەتەوە
خەندان سپۆرت
بڕیارە ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ى ڤۆدافۆن ئه‌رینای تایەبت بە یانەی فێنەرباخچەی توركی و له شارى ئیسته‌نبوڵ یارى كۆتایى جامى سوپه‌رى ئه‌وروپا به‌رێوه‌بچێت .
یارییه‌كه كاتژمێر 10:00ى شه‌و بە كاتی هەرێمی كوردستان له نێوان هه‌ردو یانه‌ى لیڤه‌رپوڵى پاڵه‌وانى خولی یانە پاڵەوانەكانی ئه‌وروپا و چێڵسى پاڵه‌وانى یۆرۆلیگ به‌رێوه‌ده‌چێت .
پێش ئەنجامدانی ئەم یارییە یانەی لێڤەرپوڵ لە یەكەم یاریی خولی یانەكانی ئینگلتەرا سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد، بەڵام یانەی چێڵسی بە پێچەوانەی یانەی لێڤەرپوڵ دوچاری شكستێكی گەورە بۆوە.
هه‌ردو یانه ئینگلیزیه‌كه بۆ ئەم یارییە به پێكهاته‌ى ته‌واوه یاریی دەكەن و هیچ پێكانێك لە ریزەكانی یانەكانیاندا نیە، ته‌نیا لیڤه‌رپول نه‌بێت بێبه‌شه له تواناكانى ئالیسۆن بیكەرى گۆڵپارێزى یانه‌كه كه له یه‌كه‌م یاریی پریمه‌رلیگ تووشى پێكان هاتوەو بۆ ماوەیەكی درێژ لە یاریگەكان دوركەوتۆتەوە .