فیفا سزاكەی مانچستەرسیتی ڕاگەیاند

8/13/2019 9:39:00 PM 8281 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەهۆی سەرپێچیكردن و ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی خوار تەمەن 18 ساڵ، یەكێتی تۆپی پێی جیهانی سزای بەسەر یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزدا سەپاند.

لەگەڵ ئەوەی چاوەڕێ دەكرا سزادانی ئەم یانەیە لەلایەن فیفاوە قورس بێت، بەڵام بۆچونەكان پێچەوانە دەرچون و یانەكە تەنها بە پێبژاردن بە بەهای 380 دۆلار سزادرا و یانەكە لە مێركاتۆی گواستنەوەی یاریزانان و بەشداریكردنی چامپیۆنس لیگ سزا نەدراوە.

یەكێتی تۆپی پێی جیهانی لە رێگەی پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند "یانەی مانچستەرسیتی سەرپێچی لە یاسای ژمارە 19 ی تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان کردوە، بە تایبەت ئەو یاریزانانەی تەمەنیان خوار 18 ساڵە، هەر بۆیە یانە ئینگلیزییەکە بە بەهای 380 هەزار دۆلار سزا دەدرێت"

لە لایەکی دیکەوە كارگێڕی یانەی مانچستەر سیتی پێشوازیی لە بڕیارەکەی فیفا کرد، بەهۆی لادان لە یاسا دیاریکراوەکانی فیفا لە گواستنەوەی یاریزانانی خوار تەمەن 18 ساڵ.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP