بایرن میونشن ئەستێرەیەكی ئینتەرمیلانی گواستەوە

8/13/2019 12:39:00 PM 2745 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گواستنەوەی ئیڤان پیریسیچی یاریزانی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و هەڵبژاردەی كرواتیای ڕاگەیاند.

یانەی بایرن میونشن لە پێگەی تایبەتی خۆی ئاشكرایكردوە، كە تا كۆتایی وەرز و بە شێوەی خواستن ئەو یاریزانە كرواتیەیان بۆ ریزەكانی یانەكەیان گواستۆتەوە.

یانەكە ئەوەشی ئاشكرایكردوە، لەگەڵ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەكە بە شێوەی خواستن، بەڵام لە كۆتایی وەرز مافی كرینەوەی یاریزانەكەیان هەیە.

پیریسچ یەكێك بو لەو یاریزانانەی كە كۆنتی ئامادە نەبو پشت بە تواناكانی ببەستێت بۆ وەرزی داهاتو، ئەم یاریزانە خاوەنی ئەزمونە لە خولی بۆندس لیگا و پێش پەیوەندی كردنی بە ئینتەرمیلانەوە لە یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند یاریی كردوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP